بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Realme GT Master Edition نمایش کرا

 

ئێستا بۆ ڕیەلمی وەک نەریتێکی لێهاتووە کە وەشانێکی لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی بە ناوی Master Edition بڵاو دەکاتەوە، لەم وەشانەدا دیزاینی مۆبایلەکە بە شێوازێکی نایاب دەنەخشێنرێت و تایبەتمەندی بەرزی لەسەر جێگیر دەکرێت

 

مۆبایلی GT Master Exploration Edition بە ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز بەردەست دەبێت، بەڵام جۆری ئاسایی Master Edition ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لەسەر جێگیر کراوە، هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆری دەکەوێتە ژێر ڕوونما

جۆری GT Master Exploration Edition کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX766 بە تایبەتمەندی OIS ـەوە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

جۆری ئاسایی کامێرای دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، جۆری GT Master Exploration Edition چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ئاسایی چیپسێتی سناپدراگۆن 778G لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت

جۆری GT Master Exploration Edition پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێر لە خۆ دەگرێت و جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێر لە خۆ دەگرێت، هەردووکیان پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات بە تەکنەلۆژیای SuperDart دەکەن

 

جۆری ئاسایی واتە Realme GT Master Edition بە نرخی 370 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و بە نرخی 400 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت

جۆری GT Master Exploration Edition بە نرخی 432 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 478 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3xUCZmX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە