بە فەرمی لاپتۆپی Razer Blade 17 بە توانایەکی زیاتری گرافیک کارد و هەمان تەنکی و شێواز ڕاگەیاندرا

گەورەترین لاپتۆپی کۆمپانیای ڕەیزەر نوێ کردنەوەیەکی لە ناوەڕاستی ساڵدا بۆ ئەنجام درا، لاپتۆپی Razer Blade 17 پرۆسێسەری نوێ و گرافیک کاردی بەهێزتر و نوێ کردنەوەی وێبکامی تێدا کراوە

 

پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵی لە زنجیرەی H لەسەر جێگیر کراوە کە پرۆسێسەری i7 11800H و بەرز دەکرێتەوە بۆ Core i9 11900H، هەروەها ئەم لاپتۆپە نوێترین و خێراترین گرافیک کاردەکانی کۆمپانیای ئێن ڤیدیای لەسەر جێگیر کراوە کە RTX 3060, 3070, 3080، هەروەها گرافیک کاردی لاپتۆپەکە توانای 130 واتی دەوێت

 

ئەگەر باس لە ڕەهەندەکانی لاپتۆپەکە بکەین، لاپتۆپەکە بە هەمان قەبارە و شێواز بەردەست دەخرێت کە 0.78 inches (19.99mm) x 15.5 inches (395mm) x 10.24 inches (260mm) weighs 6.06 pounds ـە، بیرگەی 1 تێرابایتی لە جۆری PCIe NVME لەسەر جێگیر کراوە و جێگایەکی بیرگەی M.2 بۆ کراوە

هەروەها ڕامەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ 32 گێگابایت و Motherboard ـکەی پشتگیری لە ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت دەکات لە جۆری PCLe NVME

 

بژاردەی ڕوونماکانی بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز دەست پێ دەکات و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 360 هێرتز بەردەست دەبێت لەگەڵ ڕوونی 4K ـی لە جۆری دەست لێدان(تەچ) و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز

 

هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت و وێبکامی باشتر کراو لە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها ئێستا لە جیاتی بڵندگۆیەک دوو بڵندگۆ لەملاولای لاپتۆپەکە لە خۆ دەگرێت

لە ڕێگەی دەرچەی USB-C ـەوە بەهێزی 100 وات بارگاوی دەکرێتەوە و لەگەڵ فرۆشتنی بارگاوی کەرەوەی ستانداردی 230 واتی کۆمپانیاکەی لەگەڵدایە

 

هەروەها مۆدێلی Razer Blade 15 بژاردەیەکی نوێی پرۆسێسەری بۆ بەردەست خرا کە پرۆسێسەری i7-11800H ـە و بە نرخی دەست پێکی 1,799 دۆلار بەردەست دەبێت، هەروەها لاپتۆپی Razer Blade 17 بە نرخی دەست پێکی 2,399 دۆلار بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hEdWib
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە