بە فەرمی مۆبایلی Poco X3 GT 5G بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 و زیاترەوە نمایش کرا

 

هەفتەی ڕابردوو پۆکۆ مۆبایلی Poco F3 GT نمایش کرد و ئەم هەفتەیە زنجیرەی X نوێترین مۆبایلی بە هەمان پاشگرەوە نمایش کرد، ئەم مۆبایلە هەمان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 10 پرۆی تایبەت بە چینی هەیە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، بە نوێترین پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات

 

نرخی بریتی دەبێت لە 299 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها بریتی دەبێت لە 329 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WvbzpX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە