بە فەرمی مۆبایلی Poco F3 GT بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 و زیاترەوە نمایش کرا

 

پۆکۆ ئەمڕۆ بە فەرمی نوێترین مۆبایلی بە ناوی Poco F3 GT نمایش کرد، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری Amoled و ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها ساردکەرەوەیەکی گەورەتر و شانەی هەستیار لەسەر جێگیر کراوە

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,065 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات

نرخی 355 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 126 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 390 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 416 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3znaQVK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە