بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی ئاست بەرزی هواوەی P50 بە دیزاینێکی نوێی کامێراوە نمایش کران

 

لەدوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی، دواجار زنجیرە مۆبایلی Huawei P50 نمایش کرا، کە هەردوو مۆبایلی Huawei P50 و P50 Pro لە خۆ دەگرێت، بە بێ بوونی مۆدێلی پرۆ پڵەس، هەردوو مۆدێلەکە کامێرایان باشتر کراوە و بژاردەی جیاوازی چیپسێتیان لێ بەردەست خراوە

 

با بە کامێرا دەست پێ بکەین، لە لایەن براندی Leica ـەوە بەرهەم هێنراوە، هەردوو مۆدێلەکە هەستەوەرێکی ڕەنگی 10-channel ـی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆی باشتر کراوە، مۆبایلی هواوەی P50 کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری تایبەتمەندی OIS ـەوە

 

جۆری پرۆ کامێرایەکی 40 مێگاپێکسڵی بۆ وێنەی ڕەش و سپی لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و یاریدەدەری Laser autofocus لە خۆ دەگرێت

 

بۆ نزیککردنەوە، هەستەوەرێک بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت کە بەکار دێت بۆ نزیککردنەوەی 3.9 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ، جگە لەوەی پشتگیری لە تایبەتمەندی OIS دەکات

 

هەروەها مۆدێلی هواوەی P50 ـیش هەستەوەری دووربینی لە خۆ دەگرێت، بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، بێگومان لەگەڵ پشتگیری کردنی لە تایبەتمەندی OIS، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەردوو مۆدێلەکە کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە

 

جۆری پرۆ سیستەمی XD Fusion Pro لە خۆ دەگرێت، سیستەمەکە ڕووناکی وێنەکان بەرز دەکاتەوە بە ڕادەیەک کە دەگاتە دوو هێندە ڕووناک بوونی وێنەیەک کە بە مۆبایلی هواوەی P40 پرۆ چرکێندرابێت، هەروەها تێری ڕەنگەکان بە ڕێژەی 28% بەرز دەکاتەوە

 

جۆری پرۆ بە هەردوو چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و Kirin 9000 بەردەست دەبێت بە پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی چوارەم، هەرچەندە چیپسێتەکان پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکەن، هەروەها بە ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت

بەڵام جۆری ئاسایی تەنها بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 بەردەست دەبێت و بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەردوو مۆدێلەکە کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS 2.0 دەکات

 

جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1,225 * 2,700 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 300 هێرتزە

 

جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری OLED بە هەمان ڕوونی، بەڵام بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 300 هێرتز

جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,360 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,100 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات و بە شێوەی بێتەل بە هێزی 50 وات دەکەن

هەردوو مۆبایلەکە بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی IP68 ـیان بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە، هەردوو مۆدێلەکە بۆ جیهان بەردەست دەبن لە داهاتوودا، تاوەکو ئێستا وادەی بەردەست خستن و نرخی بەرهەمەکان ئاشکرا نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3l8sysl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە