بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Oppo Watch 2 لە چین بە بەرگە گرتنی 16 ڕۆژی پاترییەوە نمایش کرا

 

بە فەرمی نوێترین کاتژمێری زیرەکی کۆمپانیای ئۆپۆ بە ناوی Oppo Watch 2 نمایش کرا کە دیزاینێکی هاوشێوەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و Oppo Watch ـی هەیە، بەڵام لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە باشتر کراوە و گۆڕانکاری تێدا کراوە

 

یەکەمین گۆڕانکاری بریتییە لە لە خۆ گرتنی چیپسێتی Snapdragon 4100 و بەرگە گرتنی بۆ ماوەی 16 ڕۆژ بە تەنها یەکجار بارگاوی کردنەوە لە کاتی کار پێ کردنی مۆدی بەفیڕۆدانی وزەی کەم(low-power mode)

لە کاتێکدا کاتژمێرەکە لە ئێستادا تەنها بۆ چینە، کار بە ڕووکاری ColorOS ـی کۆمپانیای ئۆپۆ خۆی دەکات نەوەک ڕووکاری Wear OS ـی کۆمپانیای گووگڵ، هەروەها پێدەچێت جۆری جیهانی کاتژمێرەکە ئەگەر ڕابگەیەنرێت کار بە ڕووکاری Wear OS 3.0 بکات کە بە هاوبەشی لە نێوان سامسۆنگ و گووگڵ دیزاین کراوە

 

بە هەردوو قەبارەی 42 ملم و 46 ملم بەردەست دەبێت و ڕوونماکەی لە جۆری OLED ـە و چەماوەیە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتزە و چڕی پێکسڵی بریتییە لە 326 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا، هەردوو مۆدێلەکە پشتگیری لە سیم کاردی ئەلیکترۆنی واتە eSim دەکەن و تایبەتمەندی پێوانی ئۆکسجینی خوێنیان تێدایە، قەبارەی 42 ملم بە دوو جۆر بەردەست دەبێت، کە یەکێکیان تەنها Bluetooth ـە و دانەیەکی دیکەیان پشتگیری لە LTE دەکات

 

بەڵام مۆدێلی 46 ملم بە تەنها بژاردەی LTE بەردەست دەبێت و نرخی قەبارەی 42 ملم بۆ جۆری Bluetooth برییتیە لە 200 دۆلار و بۆ جۆری LTE بریتییە لە 231 دۆلار، هەروەها نرخی قەبارەی 46 ملم بریتییە لە 308 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lkQ6dR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە