بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Nord 2 5G بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 و زیاترەوە نمایش کرا

 

نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای وەن پڵەس بە ناوی OnePlus Nord 2 5G نمایش کرا، کە ئاستی بەرزە و نرخێکی گونجاوی هەیە جیاواز لە بەرهەمەکانی دیکەی کۆمپانیاکە کە هەندێک نرخیان بەرزە

 

مۆبایلە نوێیەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و دوو بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX 766 و تایبەتمەندی OIS، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ڕەش و سپی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لە خۆ دەگرێت کە ئاستی ژیری دەستکردی دەستکاری کراوە و 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت

پاترییەکی قەبارە 4,500 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات، توانای هەیە لە ماوەی 30 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە، ڕووکاری Oxygen OS 11.3 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

نرخی مۆبایلەکە لە 399 یۆرۆەوە دەست پێ دەکات و بە هەر سێ ڕەنگی Green Woods و Gray Sierra و Blue Haze بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3zr0c0w
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە