لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی OnePlus Nord 2 5G، وەن پڵەس ئەمڕۆ بیستۆکی بێتەلی OnePlus Buds Pro نمایش کرد
بیستۆکە بێتەلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو دەکات و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Dolby Atmos و Bluetooth 5.2 دەکات، پاترییەکەی بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە بێ کەیس و بە بێ کار کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو، هەروەها بە کەیسەوە بەرگەی 33 کاتژمێر کار کردن دەگرێت
لە ڕێگەی دەرچەی Type-C ـەوە بارگاوی دەکرێتەوە و بڕوانامەی IP55 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز
بیستۆکە بێتەلەکە لە ئەوروپا لە ڕۆژی 25 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بە نرخی 150 یۆرۆ
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3zquJLL
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..