بە فەرمی کۆمپانیای Nintendo نوێترین نەوەی کۆنسۆڵی Switch ـی بە ڕوونمای OLED ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیای Nintendo نوێترین کۆنسۆڵی نوێ کراوەی خۆی بە ناوی Nintendo Switch (OLED model) ڕاگەیاند کە ڕوونماکەی نوێ کراوەتەوە، بیرگەکەی بەرز کراوەتەوە، بڵندگۆکانی باشتر کراوە، دیزاینێکی نوێ و باشتری بۆ کراوە

 

ڕوونماکەی قەبارەی 7 ئینجە لە جۆری OLED و ڕوونی 1280×720 پێکسڵ، هەروەها ڕاگری(kickstand) نوێی بۆ دەستەبەر کراوە، باشتر کردنێکی دیکە بریتییە لە دەنگ، کۆمپانیاکە بەتەواوەتی ئاماژەی بە باشتر کردنەکە نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە بڵندگۆ Stereo ـکانی خوارەوەی باشتر کراوە بەراورد بە مۆدێلی ئاسایی

ڕاگری مۆدێلە نوێیەکە دەرچەی LAN لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەبێت لەگەڵ مۆدێلی ئاساییشدا بگونجێت، وە ئەگەر بپرسیت لە ناوەوە چ گۆڕانکارییەک ڕوویداوە، ئەوە شتێکی وەها نییە، تەنها بیرگەی کۆنسۆڵەکە بەرز کراوەتەوە بۆ 64 گێگابایت کە دوو هێندەی ئاساییە، هەروەها هەمان چیپی Nvidia Tegra X1 لە خۆ دەگرێت، بۆیە چاوەڕێی ئاستی باشتری لێ ناکرێت وەک توانا

هەمان قەبارە و توانای پاتری کۆنسۆڵی ستانداردی هەیە و نرخی بریتییە لە 350 دۆلار و لە ڕۆژی 8 ـی مانگی 10 ـی ئەمساڵ بە هەردوو ڕەنگی Neon Red و Neon Blue و ڕەنگی تایبەتی سپی بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3yuiMEe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە