بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Motorola Edge 20 بە ئاستێکی بەرز لەسەر ئاستی جیهان نمایش کران

 

کۆمپانیای Motorola گەڕایەوە نێو ڕکابەری مۆبایلە فلاگشیپەکان و ئەمڕۆ هەر سێ مۆبایلی Motorola Edge 20 Pro و Motorola Edge 20 و Motorola Edge 20 Lite نمایش کرد و جۆری پرۆ دەبێتە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە کامێرای دووربینی(periscope) لە خۆ بگرێت، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە

 

هەموویان کامێرای 108 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرن لە بەشی دواوەیدا و جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە و بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە، کامێرایەک بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و کامێرایەک بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات، هەروەها بڕوانامەی IP52 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و نرخی لە 699 یۆرۆ(830 دۆلار) دەست پێ دەکات

 

نرخی مۆبایلی Motorola Edge 20 لە 499 یۆرۆ(590 دۆلار) دەست پێ دەکات و ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 778 لە خۆ دەگرێت و کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سەرەکی و گۆشە فراوانی هەمان ڕوونی جۆری پرۆیان هەیە

جۆری ڵایت نرخی 349 یۆرۆ(415 دۆلار) ـە و چیپسێتی Mediatek Dimensity 720 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها هەمان ڕوونمای جۆری ئاسایی و پرۆ لە خۆ دەگرێت بەڵام بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، کامێرای تێلەفۆتۆیش لە خۆ ناگرێت، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3795ykM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە