بە فەرمی ئەپڵ گورزەیەکی پاتری MagSafe ـی بۆ زنجیرەی ئایفۆن 12 بە نرخی 99 دۆلار ڕاگەیاند

 

بە فەرمی ئەپڵ گورزەیەکی پاتری (Battery Pack) ـی MagSafe بۆ زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند کە موگناتیسییە و دەتوانیت بە نرخی 99 دۆلار بەدەستی بهێنیت، پێشووتر ئەپڵ بەرگی پاتری بۆ ئایفۆنەکان ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئێستا ئەپڵ پاترییەکی پێوەکراوی ڕاگەیاند بۆ زنجیرەی ئایفۆن 12 کە لەگەڵ هەر چوار مۆبایلی iPhone 12 Mini, iPhone 12, iPhone 12 Pro, iPhone 12 Pro Max دەگونجێت

هەروەها ئەپڵ دەڵێت توانای هەیە بە هێزی 5 وات بارگاوی بکاتەوە، هەروەها لەگەڵ وەشانی iOS 14.7 و سەرووتر لە داهاتوودا دەگونجێت، هەروەها ئەپڵ بە فەرمی قەبارەی ئەم پاترییەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئەگەر تەماشای قەبارەکەی بکرێت نیو هێندەی پاتری مۆبایلی ئایفۆن 12 دەبێت و پێدەچێت قەبارەی 1460 مللی ئەمپێر.کاتژمێر بێت، لە ئێستادا دەتوانیت داواکاری پێشوەختە بۆ بەرهەمەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵ تۆمار بکەیت و لە نێوان ڕۆژانی 22 بۆ 26 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3yYgHkr
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە