براندی Logitech نوێترین هێدسێتی وایەری Logitech G335 تایبەت بە یاری کردن ڕاگەیاند، نرخی بریتییە لە 69.99 دۆلار و لەم مانگەدا بەردەست دەبێت، دیزاینی هێدسێتەکە لە دیزاینی هێدسێتی Logitech G733 دەچێت کە ساڵی پار بڵاو کرایەوە و بە چەند ڕەنگێکی جیاواز و ناوازە بەردەست دەخرێت
ئەم مۆدێلە گونجاوترە لە مۆدێلی Logitech G733 بۆ ئەو پشتێنی سەرەی کە بەکار دێت لەگەڵی، هەروەها چەند تایبەتمەندییەکی کەمتر کراوەتەوە بۆ نموونە دەرچەی USB-C و لایتی RGB لە پێشەوەی لە خۆ ناگرێت، بەڵام ئەم مۆدێلە کێشی بریتییە لە 240 گرام و 40 گرام کەمترە لە مۆدێلی بێتەل
دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بە یەکێک لە باشترین هێدسێتەکان دادەنرێت لەم نرخەدا بەهۆی نرخەکەی کە 70 دۆلارە و تایبەتمەندییەکەی
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2V0z6yp
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..