بە فەرمی مۆبایلی Huawei Nova 8i بە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات و کامێرای 64 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

هواوەی مۆبایلێکی نوێی لە ئاستی ناوەند لە وڵاتی مالیزیا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆمپانیایەکە لە ژێر ناوی براندی Nova بەرهەمێکی بە ناوی Huawei Nova 8i ڕاگەیاند، چەند تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێت بۆ نموونە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات و بوونی 4 کامێرا لە دواوەیدا کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە

 

نرخی مۆبایلەکە بریتی دەبێت لە 312 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها بە ڕەنگەکانی Interstellar Blue, Moonlight Silver, Starry Black بەردەست دەبێت

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و پشتگیری تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز دەکات و بەهۆی دیزاینی نزیک بێ لێوارەکەیەوە، لێواری زۆر کەم لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 662 لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری دەکات لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات کە تەواوی پاتری مۆبایلەکە لەماوەی 38 خوولەک بارگاوی دەکاتەوە، هەروەها ڕووکاری EMUI 11 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ArpQTY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە