بە فەرمی لاپتۆپی Huawei MateBook D 15 لە بەریتانیا لە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ نمایش کرا

 

لەگەڵ ئەوەی هواوەی لاپتۆپی MateBook D 15 لە مانگی 5 ـی ئەمساڵ نوێ کردەوە، هواوەی ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی لە لاپتۆپەکە بە پرۆسێسەری ئێنتێڵەوە نمایش کرد بۆ بازاڕەکانی وڵاتی بەریتانیا، بە تەنها بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core i5-1135G7 بەردەست دەبێت، هەروەها بۆ وەشانی جیهانی دەتوانیت بە هەردوو پرۆسێسەری Ryzen 5 5500U و Ryzen 7 5700U لاپتۆپەکە بەدەست بهێنیت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD بەردەست دەبێت، بە هەردوو بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت لە جۆری NVMe PCle SSD بەردەست دەبێت، هەروەها گرافیک کاردی Intel Iris Xe لە خۆ دەگرێت و لە ئەلەمنیۆم درووست کراوە و کێشی تەنها 1.56 کیلۆگرامە

دوو دەرچەی USB-C 2.0 و یەک دەرچەی USB 3.2 نەوەی یەکەم و دەرچەی HDMI و پاترییەکی 42Wh لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەیەکی دیکەی USB-C لە خۆ دەگرێت بۆ بارگاوی کردنەوە

 

نرخی بریتی دەبێت لە 750 پاوەندی بەریتانی کە بەرامبەرە بە 1,039 دۆلاری ئەمریکی و لە ڕۆژی 8 ـی مانگی داهاتوو لە وڵاتی بەریتانیا بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rhy90E
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە