بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Dizo Star 300 و Dizo Star 500 لە هیندستان نمایش کران

هەفتەی ڕابردوو، براندی Dizo بیستۆکی بێتەلی DIZO GoPods D TWS earbuds و بیستۆکی شێوازی ملی DIZO Wireless neckband ڕاگەیاند، براندی Dizo براندێکی سەربەخۆی نوێی سەر بە براندی ڕیەلمییە، ئەمڕۆش کۆمپانیاکە بە بێدەنگی هەردوو مۆبایلی Dizo Star 300 و Dizo Star 500 ڕاگەیاند لە هیندستان، بەڵام مۆبایلەکان زیرەک نین

 

مۆبایلی Dizo Star 300 ڕوونمایەکی قەبارە 1.77 ئینجی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 2,550 مللی ئەمپێر.کاتژمێری، هەروەها مۆبایلی Dizo Star 500 ڕوونمایەکی قەبارە 2.8 ئینجی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پاترییەکی 1,990 مللی ئەمپێر.کاتژمێری، هەروەها هەردوو مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 5 وات دەکەن

هەردوو مۆبایلەکە کامێرای 0.3 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت لە دواوەیدا بە بوونی LED ـیەوە و دوو سیم کارد لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری تۆڕی نەوەی دووەمەوە، هەروەها پشتگیری بەرز کردنەوەی بیرگە دەکات تاوەکو قەبارەی 64 گێگابایت لە ڕێگەی Micro SD ـەوە، دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، بەڵام بە شێوەیەکی بنچینەیی هەردووکیان 32 مێگابایت بیرگە و ڕام لە خۆ دەگرن

 

مۆدێلی Dizo Star 300 نرخی بریتییە لە 17 دۆلار و مۆدێلی Dizo Star 500 نرخی بریتییە لە 24 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2UmcMPd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە