کۆمپانیای BMW بەڕاستی سکۆتەری کارەبایی لە ژێر ناوی BMW CE 04 بەرهەم دەهێنێت

کۆمپانیای BMW ـی ئەڵمانی چەند ساڵێکە ئاگاداری بە کڕیاران و چاودێریکەران داوە کە نیازی وایە سکۆتەری کارەبایی بەرهەم بهێنێت، وە ئێستاش لە دوای ئاگادارییەکان، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند سکۆتەری کارەبایی CE 04 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەگەڵ مەودای گونجاو و خێرایی گونجاو و زۆر لە هەستە پێشکەوتووەکان(futuristic vibes)

 

ستۆکەرەکە بەرگی چەشنی concept ـی شکاند کە لە مانگی 11 ساڵی ڕابردوو هەمان سکۆتەر لەم چەشنە نمایش کرا، وە ئێستا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە(production) و لە بواری concept نامێنێت

 

توانای دەبێت مەودای 81 میل بە یەکجار بارگاوی کردنەوە ببڕێت و پاترییەکی 8.9kWh لەسەر جێگیر کراوە کە لەسەر هەمان خانەکانی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێی iX SUV دیزاین کراوە، هەروەها توانەکەی بریتی دەبێت لە نزیکەی 42 ئەسپ و خێرایی کۆتایی دەکاتە 120 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها نرخی لە 12,000 دۆلارەوە دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hD6um8
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە