کۆمپانیای درووستکەری چیپسێت میدیاتێک دوو چیپسێتی نوێی ڕاگەیاند لە زنجیرەی Helio G بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان، چیپسێتەکان Mediatek Helio G88 و Mediatek Helio G96 دەبن و توانای باش دەبەخشن بە مۆبایلە زیرەکەکان لە ڕێگەی پشتگیری کردنیان بۆ هەندێک تایبەتمەندی باش
چیپسێتی Mediatek Helio G96 پشتگیری لە ڕوونمای 120 هێرتز بە ڕوونی +FHD دەکات لە هەردوو جۆرە ڕوونمای LCD و Amoled، هەروەها پشتگیری لە کامێرای 108 مێگاپێکسڵ دەکات کە ئەزموونێکی باش دەبەخشێت بۆ وێنە گرتن و ڤیدیۆ تۆمار کردن، هەروەها ژیری دەستکردی باشتر کراوە بە یارمەتی هەردوو بزوێنەری Resource Management و Networking، ئەمە جگە لەوەی کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای MediaTek HyperEngine 2.0 Lite بۆ یاری کردن دەکات
چیپسێتەکە 8 ناووک لە خۆ دەگرێت کە دوو ناووکیان لە جۆری ARM Cortex-A76 ـە بە خێرایی 2.05 گێگاهێرتز و 6 ناووکیان بۆ کاری ئاسایی بەکار دێت، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی جۆری UFS 2.2 و ڕامی LPDDR4x دەکات
هەرچی جۆری Mediatek Helio G88 ـە هەندێک تایبەتمەندی جیاوازە لە Mediatek Helio G96، بەهەمان شێوە 8 ناووک لە خۆ دەگرێت بەڵام دوو ناووکی سەرەکییان لە جۆری ARM-Cortex A75 ـە بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز، هەروەها پشتگیری لە ڕوونمای 90 هێرتز و کامێرای 64 مێگاپێکسڵی دەکات
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3BgVNz1
via IFTTT