کۆمپانیای کواڵکۆم زیاتر لە 1.6 ملیۆن بەشدار بووی لە کۆمەڵەی Snapdragon Insiders هەیە کە ئەو کۆمەڵەیەن بەپەرۆشن بۆ بیستنی یەکەمین هەواڵەکان و یەکەمین زانیارییەکان لەبارەی کۆمپانیای کواڵکۆمەوە و کۆمپانیاکەیان خۆش دەوێت، ئێستا کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی بە هاوبەشی کۆمپانیای ئەیسووس بۆ ئەو کۆمەڵەیە ڕاگەیاند
مۆبایلەکە لە ژێر ناوی “Smartphone for Snapdragon Insiders” دەبێت و وە بەڵێ ناوی مۆبایلەکە بەم شێوەیەیە
بۆ ئەوانەی کە دەتوانن 1,500 دۆلار بدەن بە مۆبایلەکە، کۆمەڵێک ئامێری دیکەی لەگەڵدا دەبێت، بۆ نموونە بیستۆکێکی بێتەل و Snapdragon Sound کە لە لایەن کۆمپانیای Master & Dynamic بەرهەم هاتووە و پارێزەرێک و کەلەیەکی Qualcomm Quick Charge 5.0 و دوو کێبڵی بارگاوی کردنەوەی لەگەڵدا دەبێت
ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری Amoled ـی درووست کراوی کۆمپانیای سامسۆنگ لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 2448 * 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، هەروەها بە پارێزەری Gorilla Glass Victus پارێزراوە
کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ لە سەرەوەیدا و لە نێو لێوارەکانیدا لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە دواوەیدا سێ کامێرا و هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت لەگەڵ لۆگۆیەکی کۆمپانیاکە
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرایەک بۆ گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک بۆ تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت
هەستەوەری پەنجەمۆرەکەی نەوەی دووەمی هەستەوەری پەنجەمۆری 3D Sonic Sensor کۆمپانیاکەیە، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و 16 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەبێت
پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی Qualcomm Quick Charge 5.0 دەکات کە توانای هەیە لە ماوەی 50 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە، هەروەها کێشی 210 گرامە
مۆبایلەکە لە لایەن کۆمپانیای ئەیسووسەوە بەرهەم دێت و بازاڕی دەکرێت لە مانگی داهاتوو لە وڵاتانی China, US, Germany, UK, Japan, South Korea, India
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jY5k7U
via IFTTT