پێدەچێت ئەمە لیستی ئەو مۆبایلانەی کۆمپانیای شاومی بێت کە پشتگیری وەشانی ئەندرۆید 12 دەکەن

 

لیستێکی نافەرمی ئامێرە پشتگیری لێ کراوەکانی کۆمپانیای شاومی کە Mi, POCO, Redmi, BlackShark دەگرێتەوە بڵاو کرایەوە، بە هەموو ئامێرەکانەوە سەروو 70 ئامێری کۆمپانیاکە دەبن کە پشتگیری لە وەشانی داهاتووی ئەندرۆید دەکەن، وە دیارترین ئەو زنجیرانەی کە پێشبینی ناکرێت وەشانەکەیان پێ بگات بریتین لە زنجیرە مۆبایلەکانی Mi 9, Mi 9T, Mi CC9, Mi Note 10, Redmi K20, Redmi Note 8, Redmi 9، هەروەها هەر یەک لە مۆبایلەکانی Redmi 9T / Power و Redmi Note 9 / Redmi 10X 4G و Mi Note 10 Lite پێشبینی دەکرێت وەشانەکەیان پێ بگات

ئەو مۆبایلانەی کە وەشانی تاقیکاریان بۆ بەردەست خرا بە دڵنیاییەوە وەشانی جێگیریان پێ دەگات، کە زنجیرەی Mi 11 و مۆبایلی Mi 10S بوون، هەروەها پێشبینی دەکرێت زۆر لە مۆبایلەکانی دیکەی لقەکانی POCO و Redmi و BlackShark کە لە سەرەوە ناویان هاتووە، وەشانەکەیان پێ بگات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3yJh9mm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە