وەشانی watchOS 8 بە دیزاین کردنەوەی ئەپی Photos و Portrait watch face نوێ، ڕاگەیاندرا

ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی WWDC 21 وەشانی watchOS 8 بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆ گەشەپێدەران و پایزی ئەمساڵ بۆ جیهان بەردەست دەبێت

 

یەکەمین تایبەتمەندی کە بۆی زیاد کراوە بریتییە لە ڕێگەدان بە جێگیر کردنی وێنەیەکی تەڵخکراو(portrait photo) کە لە لایەن ئایفۆنەکەتەوە چرکێندراوە، وەک face ـێکی کاتژمێرە زیرەکەکە جێگیری بکەیت

 

ئەپی Photo بە دیزاینێکی نوێی تۆڕی وێنەکان نوێ کراوەتەوە، پۆلێن کراوە بۆ هاوبەش کردن، دڵخوازەکان و یادگارییەکان جیا کراونەتەوە، هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن وێنەکان لە ڕێگەی iMessage یاخوود ئەپی Mail ـەوە هاوبەشی پێ بکەن

ئەپی Mindfulness ئاگادارت دەکاتەوە کە پشوو بدەیت لە ڕێگەی ڕاهێنانی هەناسەدان و لە ڕێگەی ڕاهێنانی بیرکردنەوە ( وەک هاندانی تۆ بۆ بیرکردنەوەی ئەرێنی)

هەروەها ئەپی Fitness بۆ لەش جوانی مۆدی ڕاهێنانی Tai Chi و Pilates بۆ زیاد دەکرێت، هەروەها وەشانەکە رێگە دەدات کاتژمێرە زیرەکەکان تایبەتمەندی Ultra Wideband بەکار بهێنن بۆ پەیوەست کردنی بە کلیلی ئۆتۆمبێلە زیرەکەکەی یاخوود هەر ئامێرێکی دیکە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/351grnu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە