بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی +Tesla Model S Plaid ڕەت کرایەوە و Elon Musk دەڵێت هێشتان مۆدێلی ‘Plaid’ زۆر باشە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا Elon Musk لە تویتێکدا لە تۆڕی تویتەر ڕاگەیاند مۆدێلی Plaid Plus لە ئۆتۆمبێلی Tesla Model S بەرهەمهێنانی ڕەت کراوەتەوە و مۆدێلی Plaid هێشتان توانا و هێزی زۆر باشە

 

تێسلا لە ساڵی 2019 ـەوە ئاماژە بە مۆدێلی Tesla Model S Plaid دەکات و لە ڕۆژی 10 ئەم مانگەدا بە دەستی کڕیاران دەگات، ئۆتۆمبێلەکە خێرایی دەگاتە 200 میل و بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای هەیە مەودای نێوان 390 بۆ 412 میل ببڕێت و پێدەچێت توانای هەبێت لە ماوەی کەمتر لە 2 چرکە خێرایی بگاتە 60 میل لە 0ـەوە

وە وا بڕیار بوو مۆدێلی Plaid پڵەس توانای برینی مەودای زیاتر لە 520 میلی هەبێت، بەڵام بەداخەوە چیدیکە لەسەر ماڵپەڕەکە تایبەتمەندییەکانی بە دی ناکرێت، هەرچەندە هێشتا ماڵپەڕەکە دەڵێت لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3puHOQh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە