کۆمپانیای Rimac ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە چەمکی Hypercar بە ناوی Nevera و توانای زیاتر لە 1,900 ئەسپ نمایش کرد

کۆمپانیای Rimac ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلە نوێیە کارەبایەکەی لە چەمکی Hypercar بە ناوی Nevera لە ئێستادا ئامادەیە بۆ بەرهەم هێنان، پاترییەکی 120kWh لە خۆ دەگرێت، 4 ماتۆری کارەبایی لە خۆ دەگرێت کە یەکێکیان بۆ ویلەکانە(wheels)، بۆ ئەوەی هێزی سەرسوڕھێنەری 1.4MW پێشکەش بکات کە بە نزیکی دەکاتە 1,914 ئەسپ

 

ئەم چوار ماتۆرە توانایەکی سەرسوڕھێنەر دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە و دەتوانێت لە خێرایی 0-60 میل لە ماوەی تەنها لە ماوەی 1.85 چرکەدا ببڕێت، هەروەها خێرایی کۆتایی دەکاتە 258 میل(415 کیلۆمەتر)

 

کۆمپانیاکە سێ ساڵ پێش ئێستا ئۆتۆمبێلەکەی لە پێشانگایەکدا نیشان دا و سێ ساڵە سەرقاڵی بەرهەم هێنانێتی، کۆمپانیاکە دەڵێت لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا کاری لەسەر باشتر کردنی سیستەمی ساردکەرەوەی battery ـی ئۆتۆمبێلەکە کردووە بۆ زیاد کردنی تەمەنی پاتری ئۆتۆمبێلەکە

 

کۆمپانیاکە دەڵێت نەرمەواڵەی ئۆتۆمبێلەکە توانایەکی سەرسوڕھێنەری هەیە و دەتوانێت زیاتر لە 100 کرداری جیاواز لە چرکەیەکدا جێبەجێ بکات و کۆمپانیاکە تەکنەلۆژیایەکی نوێی بە ناوی “AI driving coach” ڕاگەیاندووە کە 12 هەستەوەری Ultrasonic و 6 هەستەوەری ڕادار و 13 کامێرا بە ئاستی بەرز و ژیری دەستکرد لە خۆ دەگرێت

 

بێگومان ئۆتۆمبێلێک بەم هەموو تایبەتمەندی و توانایەوە نرخی زۆر دەبێت، ئۆتۆمبێلەکە تەنها 150 دانەی لە جیهاندا لێ بەرهەم دێت و نرخی بریتی دەبێت لە 4 ملیۆن دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3g4e9cn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە