لاپتۆپی Razer Blade 14 دەبێتە یەکەمین لاپتۆپی Blade کە پرۆسێسەری AMD لەسەر جێگیر کرابێت

لە دوای چەند مانگێک لە دەنگۆ و پڕوپاگەندە، دواجار خەونی زۆرینەی یاریکەران هاتە دی، کۆمپانیای Razer لاپتۆپی Razer Blade 14 بە پرۆسێسەری ئاست بەرزی Ryzen 9 5900X نمایش کرد، ئەمەش دەبێتە یەکەمین لاپتۆپی Razer Blade پرۆسێسەری کۆمپانیای AMD لەسەر جێگیر بکرێت، هەروەها نرخی بە دەست پێکی 1,799 دۆلار بەردەست دەبێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز یاخوود ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، بژاردەی گرافیک کاردی تاوەکو Nvidia GeForce RTX 3080 لە خۆ دەگرێت و کۆمپانیاکە دەڵێت لاپتۆپەکە بچووکترین لاپتۆپی قەبارە 14 ئینجە لە بازاڕی ئێستادا، هەروەها وێبکامێک بە ڕوونی 720 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

تەختەکلیلەکەی ڕووناکی RGB لە خۆ دەگرێت و هەروەها بە پێی تاقیکردنەوەکان بێت لە بەخشینی هەمان توانا بەروارد بە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ توانای پاتری کەمتر بە فیڕۆ دەدات و باشتر پاترییەکەی بەرگە دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pVZDbm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە