یاری PUBG Mobile لە ژێر ناوێکی جیاوازدا لە وڵاتی هیندستان بەردەست دەبێتەوە

یاری بەناوبانگی Battle Royale ـی PUBG Mobile دوای بان کردنی لە مانگی 9 ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی هیندستان، دووبارە بەردەست دەبێتەوە لەو وڵاتەدا، بە پێی وتەی ماڵپەڕی TechCrunch بێت یارییەکە لە ژێر ناوی PUBG Mobile India لە کۆگای Google Play بەردەست دەبێت، هەروەها چەند گۆڕانکارییەک لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە خوێنی سەوز و سیستەمێکی نوێی هەژماری

 

لە سەرەتادا سەدان ئەپ بان کران بەهۆی پەیوەندی کردن بە کۆمپانیا چینییەکان لە هیندستان، بەڵام ئێستا ستۆدیۆی PUBG ڕایگەیاند دەگەڕێنەوە بۆ نێو وڵاتەکە بە هەندێک گۆڕانکاری لە یارییەکە، هەروەها جگە لەوەی کە گۆڕانکاری لە ڕەنگی خوێن کراوە لە یارییەکە، گۆڕانکاری لە سیستەمی نوێی هەژماری کە بریتییە لە ئاسان گواستنەوەی هەژمارەکەت لە یاری پێشووتر بۆ ئەم یارییە نوێیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3q7XgT3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە