بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Nord N200 5G لە ڕۆژی 25 ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

کۆمپانیای وەن پڵەس پشت راستی کردەوە مۆبایلی OnePlus Nord N200 5G لە ئەمریکا و کەنەدا لە ڕۆژی 25 ئەم مانگەدا بە نرخی 239 دۆلار بەردەست دەبێت، ئەمە یەکێک دەبێت لە هەرزانترین مۆبایلەکان کە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم بکەن لە وڵاتی ئەمریکا

 

وەن پڵەس پێشووتر چەند تایبەتمەندییەکی لە مۆبایلەکە ئاشکرا کردبوو وەک لە خۆ گرتنی ڕوونمایەکی قەبارە 6.49 ئینجی بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها لە خۆ گرتنی پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشت راستی کردۆتەوە هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 480 5G دەبێت و 64 گێگابایت بیرگە و 4 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت

هەروەها 3 کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ دەبێت، بەڵام کۆمپانیاکە ڕوونی دوو کامێراکەی دیکەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام پێدەچێت دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بێت بۆ ماکرۆ و قووڵی، هەروەها کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵ دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 18 وات دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pXvBUP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە