بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Nord CE 5G وەک مۆبایلێکی نوێی ئاست ناوەندی وەن پڵەس نمایش کرا

زنجیرەی Nord ـی ئاست ناوەندی کۆمپانیای وەن پڵەس سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ کۆمپانیای وەن پڵەس بەدەست هێنا، ئێستا کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێی نمایش کرد لە زنجیرەکە بە ناوی OnePlus Nord CE 5G، کە ‘CE’ کورتکراوەی ‘Core Edition’ـە بە واتای گۆڕانکاری لە ناوکدا دێت و مەبەست لێی لە چیپسێتە بە گشتی

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 750G لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و کار بە ڕووکاری Oxygen OS بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

تەنکی مۆبایلەکە تەنها 7.9mmـە و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات بە تەکنەلۆژیای Dash Charge کە توانای هەیە 70% پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 30 خولەکدا بارگاوی بکاتەوە

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 299 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتی دەبێت لە 329 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتی دەبێت لە 399 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/359m7Mk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە