سامسۆنگ و گووگڵ دوو کۆمپانیای بەهێز و هاوپەیمان، کۆمپانیای سامسۆنگ ڕووکارێکی نوێی بەکارهێنەری بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان بنەچەکراو لەسەر نەرمەواڵەی کۆمپانیای گووگڵ لە کۆنگرەی MWC 2021، بەڵام سامسۆنگ هیچ بەرهەمێکی بەم ڕووکارەوە نمایش نەکرد و پێدەچێت کاتژمێری داهاتووی کۆمپانیاکە لە هاوینی ئەمساڵ و لە کۆنگرەی Galaxy Unpacked ببینین
لیستی رێکبەندەکان (Setting Menu) دووبارە دیزاین کراوەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە لیستی مۆبایلەکان بکات، وە بێگومان سامسۆنگ کاری کردووە لەسەر هاودەم کردنی(sync) شتەکان، بۆ نموونە ئەگەر کاتێکی دیاری کراوت هەبێت لەسەر ئەپی کاتەکان، ئەوە دێتە نێو کاتژمێرەکەت، هەروەها ئەگەر ژمارەیەک بلۆک کرابێت لە مۆبایلەکە بە هەمان شێوە لە کاتژمێرەکەش بلۆک دەبێت
هەروەها سامسۆنگ تووڵێکی نوێی دیزاینی پیشان دا کە گەشەپێدەران بەکاری دەهێنن بۆ دیزاین کردنی ئەپەکانیان و watchface ـەکانیان بۆ سەکۆ نوێیەکە لە کۆتایی ئەمساڵ
وە وەک کاتژمێری Apple Watch، لە کاتی دابەزاندنی ئەپی گونجاو بۆ کاتژمێرەکە لە مۆبایلەکەتەوە، ڕاستەوخۆ جێگیر دەبێت و پێویست بە جێگیر کردن(installation) ـی بە شێوەیەکی دەستی ناکات، هاوشێوەی سیستەمی وەگەرخەڕی Tizen OS، پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەمین جار ئەم سیستەمە وەگەرخەڕە لەسەر ئەو کاتژمێرانە دەرکەوێت کە لە کۆنگرەی Galaxy Unpacked ـی ئەمساڵ نمایش دەکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3w1UTCx
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..