دیزاین و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی وەن پڵەس Nord CE پێش نمایش کردنی فەرمی، دزەی پێ کرا

وا بڕیارە سبەینێ کۆمپانیای وەن پڵەس نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی OnePlus Nord CE نمایش بکات، وە پێش ئەوە چەندین وێنە و ڤیدیۆ لە لایەن دزەپێکەر Evan Blass ـەوە دزەیان پێ کراوە و دیزاین و هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکەن

 

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە بێت، مۆبایلەکە بە هەر سێ ڕەنگی زیوی و ڕەش و شین بەردەست دەبێت، دیزاینەکەی بە نزیکی وەک دیزاینی مۆبایلی OnePlus Nord وایە و سێ کامێرا لە بەشی دواوەیدا و کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵ لە خۆ دەگرێت

جگە لە وێنەکان، دزەپێکەرەکە ڤیدیۆی فەرمی نمایش کردنی مۆبایلەکەی دزە پێ کردووە کە ئاماژە بە هەندێک زانیاری مۆبایلەکە دەدات

 

بە پێی ڤیدیۆکە بێت ڕوونمایەک لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری خێرا بارگاوی کەرەوەی 30 وات دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 750G بە پشتگیری کردنی تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لەسەر جێگیر کراوە

هەروەها کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ دەبێت و تەنکی مۆبایلەکە تەنها 7.9mm ـە و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2SogJCr
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە