بە فەرمی مۆبایلی Nokia C20 Plus بە ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی و پاترییەکی گەورە و زیاترەوە نمایش کرا

کۆمپانیای HMD Global خاوەن کۆمپانیای نۆکیا، لە مانگی 4 ئەمساڵ مۆبایلی Nokia C20 ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانی پڵەسی لە مۆبایلەکە ڕاگەیاند بە هەندێک چاکسازییەوە

 

مۆبایلەکە کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 ـی دەستکاری کراوی (Go Edition) دەکات بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان، هەروەها چیپسێتی Unisoc SC9863A لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 32 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها دەرچەی microSD لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە تاوەکو قەبارەی 256 گێگابایت بیرگەی دەرەکی کار پێ بکات

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵە

 

هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ ناگرێت، بەڵکو ناسەرەوەی ڕووخسار لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 4,950 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە کە لە ڕێگەی دەرچەی microUSB ـەوە بارگاوی دەبێتەوە بە هێزی 10 وات

بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و شین بەردەست دەبێت، هەروەها نرخی بریتی دەبێت لە 110 دۆلار و لە چین لە ڕۆژی 16 ئەم مانگەوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3gp4q0K
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە