بە فەرمی مۆبایلی Nokia C01 Plus بە کار پێ کردنی Android 11 Go Edition نمایش کرا

نۆکیا ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی تەواو نرخ هەرزانی ڕاگەیاند، بە ناوی Nokia C01 Plus، کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Android 11 Go Edition تایبەت بە مۆبایلە ئاست نزمەکان دەکات و چیپسێتێکی 8 ناووکی لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە دووانە سیم کارد دەکات

 

ڕوونمایەکی قەبارە 5.45 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە و کامێرای دواوەش هەمان ڕوونی لە خۆ دەگرێت

 

کار بە چیپسێتی Unisoc SC9863A دەکات و 1 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت، هەروەها بیرگەی 16 گێگابایتە، بەڵام پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی microSD دەکات تاوەکو قەبارەی 128 گێگابایت

 

بە هەردوو ڕەنگی شین و ئەرخەوانی بەردەست دەبێت و داواکاری پێشوەختەی لە وڵاتی ڕووسیا بە نرخی 90 دۆلار لە ئێستادا بەردەستە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pF8lur
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە