ئێستا Microsoft Outlook پشتگیری نووسینی ئیمەیڵ بە دەنگ دەکات لەسەر سیستەمی وەگەرخەڕی iOS

مایکرۆسۆفت بە فەرمی پشتگیری بەکارهێنانی دەنگی بۆ ئەپی Outlook لەسەر مۆبایل زیاد دەکات، بۆ نووسینی ئیمەیڵ و چاوپێکەوتنی کات بۆ دانراو و گەڕان لە ڕێگەی دەنگەوە، ئەم تایبەتمەندییە یەکەمین جار بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی iOS و پاشان بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید بەردەست دەبێت

 

بەم زووانە ئایکۆنی دەنگ زیاد دەبێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت کردارە دەنگییەکانی پێ ئەنجام بدەیت، بۆ نموونە ‘کەی کۆبوونەوەی داهاتووم هەیە؟’ هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی دەنگەوە گەڕان بکەیت بۆ فایلەکان و دەتوانیت بە خێرایی فایلەکانی پێ attach بکەیت

ئەم پێنووسینەوەیە دەمێکە بەشێکی گەورەیە ئەپی Word و Outlook لەسەر دێسکتۆپ، ئێستا و لە کۆتاییدا زیاد دەکرێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، هەروەها مایکرۆسۆفت دەیەوێت وردە وردە کرداری دەنگی لەسەرجەم ئەپەکەدا لەسەر مۆبایل زیاد بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ivIQtZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە