بە فەرمی لاپتۆپی Mi Notebook Pro X 15 بە ڕوونمای OLED و زیاترەوە نمایش کرا

لە دوای چەند ڕۆژێک لە بانگێشت کردن بۆی، شاومی ئەمڕۆ نوێترین لاپتۆپی لە ژێر ناوی Mi Notebook Pro X 15 و لە وڵاتی چین بە نرخی دەست پێکی 1,240 دۆلار نمایش کرد

 

وەک لە ناوەکەی دیارە، ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 3.5K و پانێڵی E4 لە خۆ دەگرێت، ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 91% و توانای وەڵامدانەوەی 1 مللی چرکەیە و ڕووناکی دەگاتە 600 نێت و بە ڕووپۆشی Gorilla Glass داپۆشراوە

 

لاپتۆپەکە بڕوانامەی DisplayHDR 500 هەیە و بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core i5-11300H/i7-11370H بەردەست دەبێت و گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050 Ti لە خۆ دەگرێت و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR4x ـە

دەرچەی Thunderbolt 4 و دەرچەی USB-C و USB-A3.2 Gen2, HDMI 2.1, 3.5mm headphone jack لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 130 وات دەکات

 

نرخی جۆری گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050 Ti پرۆسێسەری Intel Core i5-11300H بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD و 16 گێگابایت ڕام، بریتی دەبێت لە نزیکەی 1,240 دۆلار، هەروەها بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core i7-11370H و گرافیک کاردی RTX 3050 Ti و بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری SSD و 32 گێگابایت ڕام بەردەست دەبێت و نرخی بریتی دەبێت لە 1,550 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3y6xzow
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە