هەندێک تەلەڤزیۆنی زیرەکی کۆمپانیای LG بە 5 ساڵی گرنتییەوە لە ئەمریکا و بەریتانیا بەردەست دەبێت

کۆمپانیای LG لە هەمبەر متمانە بوونی بە کاڵا و بەرهەمەکانی خۆی، گرنتی چەند تەلەڤزیۆنییەکی زیرەکی خۆی لە وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا تاوەکو 5 ساڵ درێژ دەکاتەوە، تەلەڤزیۆنی LG 4K G1 OLED یەکێکە لەو تەلەڤزیۆنانەی کە ئەم گرنتییە دەیگرێتەوە لە جیاتی 1 ساڵ لە گرنتی ئاسایی بۆ هەر ئامێرێکی دیکەی ئەلیکترۆنی، هەروەها تەلەڤزیۆنی LG Z1 8K OLED ئەم گرنتییە دەیگرێتەوە لە وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئێستادا، دیار نییە تاوەکو ئێستا ئەم گرنتییە بۆ چەند وڵاتی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت

 

بێگومان پرسیار دەکرێت لەوەی کە وەشانە هەرزانترەکانی تەلەڤزیۆنی زیرەکی کۆمپانیاکە ئەم گرنتییە دەیگرێتەوە یاخوود نا، وە کۆمپانیای LG دەڵێت بۆ نموونە مۆدێلی LG C1 ئەم گرنتییە نایگرێتەوە لەبەر ئەوەی ئاستی نزمترە و وە بێگومان نرخی کەمترە، وە بە پێی وتەی ماڵپەڕی Tech Radar بێت دەڵێت ”ئەم گرنتییە ماوە درێژە تەنها بۆ تەلەڤزیۆنە ئاست بەرزەکان و ئەو تەلەڤزیۆنانەی کە نرخیان بەرزە و پانێڵەکەیان لە جۆری OLED ـە، دەگرێتەوە“

 

وە بێگومان ئەم گرنتییە ماوە درێژە دڵنیایی بە کڕیاران دەدات لە جۆرایەتی و توندو تۆڵی بەرهەمە ئاست بەرزەکانی کۆمپانیاکە، هەروەها مۆدێلەکانی دیکە بە یەک ساڵی گرنتییەوە بەردەست دەبێت و گۆڕانکاری تێدا ئەنجام نادرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cIEIDd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە