لاپتۆپی Lenovo ThinkPad X1 Extreme نەوەی چوارەم لە مانگی 8 ـی ئەمساڵ بە نرخی دەست پێکی 2,149 دۆلار بەردەست دەبێت

زنجیرەی ThinkPad ـی کۆمپانیای لینۆڤۆ بژاردەیەکی نوێی لاپتۆپ بە ناوی Lenovo ThinkPad X1 Extreme Gen 4 بەردەست دەخات، کە تایبەتە بە workstation و قەبارەی ڕوونماکەی 16 ئینجە و لە مانگی 8 ـی ئەمساڵ بە نرخی دەست پێکی 2,149 بەردەست دەبێت

 

لاپتۆپە نوێیەکە بە پرۆسێسەرە نوێیەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە زنجیرەی Core i9 و لە زنجیرەی (H) بەردەست دەبێت، هەروەها بژاردەی گرافیک کاردی تاوەکو Nvidia GeForce RTX 3080 بەردەست دەبێت و بە 64 گێگابایت ڕام و دوو بیرگەی قەبارە 2 تێرابایت لە جۆری SSD بەردەست دەبێت، پاترییەکی 90Wh لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە

ڕوونماکەی ڕەهەندی 16:10 ـیە و ڕووناکی دەگاتە 600 نێت، هەروەها هەرچەندە لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاماژەی پێ نەدراوە، بەڵام ئەگەر وەک نەوەی پێشووتری بێت بژاردەی ڕوونمای OLED بۆ بەردەست دەخرێت، هەروەها لە کۆتاییدا وێبکامێکی FHD لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها دوو مۆدێلی دیکە بە پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی AMD Ryzen 5000 بەردەست دەبێت لە مانگی 8 ـی ئەمساڵ، نەوەی دووەمی ThinkPad L13 و نەوەی دووەمی L13 Yoga، بە نرخی دەست پێکی 799 دۆلار و 999 دۆلار بەردەست دەبێت

مۆدێلی L13 Yoga Gen 2 یەکەمین لاپتۆپی لینۆڤۆیە کە پرۆسێسەری AMD لە خۆ بگرێت و کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 10 بکات و چەماوە بێت، پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3h2HjJL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە