وەشانی iPadOS 15 بە زیاد کردنی Widget لەسەر ڕوونمای سەرەکی و باشتر کردنی کرداری multitasking و زیاترەوە ڕاگەیاندرا

لە پاڵ ڕاگەیاندی وەشانی iOS 15 لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی WWDC 21، وەشانی iPadOS 15 تایبەت بە ئایپادەکان ڕاگەیاندرا، کە بە شێوەیەکی جیهانی لە پایزی ئەمساڵ و بۆ گەشەپێدەران ئەمڕۆ وەشانی تاقیکاری و بۆ جیهان وەشانی تاقیکاری مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت

 

لەگەڵ وەشانی iPadOS 15، ئەپڵ widget گەورەتری ڕاگەیاند کە دەبێت باش کار بکات لەگەڵ ڕوونمایەکی گەورەی وەک ئایپادەکان

 

وە بەڵێ، لە کۆتاییدا Widget بۆ ڕوونمای سەرەکی و بۆ ئایپادەکان ڕاگەیاندرا، Widget ـەکان هەر یەک لە Find My, Contacts, Parcels, Game Center لە خۆ دەگرێت، هەروەها App Library لە خۆ دەگرێت کە یەکەم جار بۆ وەشانی iOS 14 ڕاگەیاندرا

ئەم وەشانە قەدبڕێک لە خۆ دەگرێت کە ئەپەکانی تێدا پۆلێن کراوە، واتە یارییەکان یاخوود تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەر شتێکی دیکە، کە ئاسانە بۆ بەدەست گەشتن و خێرا دۆزینەوەی ئەپی پێویست کە بەکاری دەهێنین

هەروەها ڕووکاری نوێی فرە کردار(multitasking) لە خۆ دەگرێت، کە ڕێگەت پێ دەدات بە خێرایی ئەپەکان بکەیت بە شێوەی ڕوونمای تەواو(full screen)، یاخوود بچیتە نێو Split View یاخوود Slide Over

 

هەروەها Shelfـێکی نوێ ڕێگەت پێ دەدات دەستت بگات بە هەر تاب یاخوود پەنجەرە (windows)ـیەک لە هەر ئەپێکدا، بۆ نموونە چەند تابێک لە وێبگەڕی Safari دەکەیتەوە و دەتەوێت خێرا دەستت بگات بە ئەو تابە، لەو کاتەدا ئەم کورتە بڕە دیاری کراوە وەک چارەسەرێک

هەروەها لە کۆتاییدا ئەپی وەرگێڕ بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی iPadOS 15 بەردەست دەبێت، کە تەواوی ئەو زمانانەی تێدایە کە لە هەمان ئەپ هەیە لە سیستەمی وەگەرخەڕی iOS

هەروەها ئەمە لیستی ئەو بەرهەمانەیە کە پشتگیری لە وەشانی iPadOS 15 دەکەن:

 

iPad Air 4

10.2-inch iPad 8

 11 iPad Pro (1st and 2nd generations), 12.9-in. iPad Pro (3rd and 4th generations)

10.5-inch iPad Pro (1st generation), 12.9-inch iPad Pro (2nd generation)

iPad (5th generation), iPad (6th generation)

iPad mini (5th generation), iPad Air (3rd generation)

10.2-inch iPad (7th generation)

9.7-inch iPad Pro (1st generation)

12.9-inch iPad Pro (1st generation)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cobEAX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە