ئەپڵ پێشبینینێکی وەشانی iOS 15 لە کۆنگرەی WWDC 21 بڵاو دەکاتەوە

وەک پێشبینی دەکرا، ئەپڵ پێشبینینێکی لە وەشانی iOS 15 لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی WWDC 21 بڵاو کردەوە، کە چەند گۆڕانکارییەکی خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆی FaceTime و ئاگانامەکان دەگرێتەوە

 

خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆی FaceTime لە ڕێگەی spatial audio و voice isolation نوێ کردنەوەیەکی پێ دەبەخشرێت، کە یارمەتی دەرە لە بیستنی دەنگەکان بە شێوەی زیاتر سرووشتی تر و نەهێشتنی ژاوە ژاوی دەوروبەر لە کاتی قسە کردن، هەروەها مۆدی Portrait بۆ زیاد دەکرێت کە بریتییە لە تەڵخکردنی دواوەی ڤیدیۆکان و دەتوانیت میوزیک و ڤیدیۆ لە کاتی پەیوەندییەکەدا هاوبەشی پێ بکەیت

ئاگانامەکان بە شێوازێکی نوێ دەردەکەون، لەگەڵ دەرکەوتنی (contact photos) لەسەر ئاگانامەکان و ئایکۆنی گەورەتری ئەپەکان، هەروەها تایبەتمەندییەکە نوێ لە وەشانەکە زیاد دەبێت کە پێی دەڵێن ‘focus-سەرنج’ کە فلتەرێکە ڕێگەت پێ دەدات کە کام لە ئاگانامەکان دەربکەون لە کاتی چالاکی و کاردا

هەروەها گۆڕانکاری لە وێبگەڕی Safari ڕوودەدات لە Apple ecosystem، لە ناویشیاندا iOS، کە دیزاینی سادەتری tab bar پیشان دەدات هەروەها پشتگیری لە تابی گرووپکراو(grouped tabs) دەکات کە هاودەم دەکرێت لەگەڵ هەموو ئامێرەکان، هەروەها Safari لە iOS پشتگیری لە زیادکراوەکانی وێبگەر(browser extensions) دەکات

 

ئەپڵ دەڵێت لە پایزی ئەمساڵ وەشانی iOS 15 بۆ سەرتاسەری جیهان بەردەست دەبێت، هەروەها وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران ئەمڕۆ بەردەست دەبێت و مانگی داهاتوو وەشانی تاقیکاری بۆ هەموو جیهان بەردەست دەبێت

هەروەها لە هەمووی سەیرتر، دوای 7 ساڵ لە نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 6، هێشتان لە لیستی پاڵپشتی کراوانی وەشانی iOS 15 بوونیان هەیە و لیستی تەواوی بەم جۆرەیە:

iPhone 12, iPhone 12 Pro

iPhone 12 Pro Max

iPhone 12 mini

iPhone 11 Pro Max, iPhone 11 Pro, iPhone XS Max, iPhone XS

iPhone 11, iPhone XR

iPhone X

iPhone 8, iPhone 7

iPhone 8 Plus, iPhone 7 Plus

2020 iPhone SE 2

iPhone 6s

iPhone 6s Plus

iPhone SE (1st-generation)

iPod touch seventh-generation



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3in0MqL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە