بە فەرمی زنجیرە کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch 3 بە سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS ـەوە ڕاگەیاندرا

 

لە دوای نزیکەی چوار ساڵ دەبێت کە هواوەی کاتژمێرێکی زیرەکی بەهێزی بڵاو کردبێتەوە، زنجیرەی GT تواناکانیان سنووردارە، هەروەها کاتژمێرە زیرەکەکە یەکێکە لەو ئامێرە زیرەکانەی کە سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS تایبەت بە کۆمپانیاکەی لەسەر جێگیر کراوە

 

Huawei Watch 3

 

ئەم نەوەیە crown ـی شێوە سێ ڕەهەندی لە خۆ دەگرێت لە جیاتی دوگمە، هواوەی دەڵێت ئەمە ڕێگایەکی نایابە بۆ چوونە نێو UI ـەکە و بەرگری هەیە بۆ کەش و هەوا سەختەکان

ڕوونمایەکی قەبارە 1.43 ئینجی لە جۆری Amoled لە خۆ دەگرێت، هەروەها زۆر زۆر ڕووناکە و ڕووناکی دەگاتە 1,000 نێت، هەروەها ڕێژەی چڕی پێکسڵی بریتییە لە 326 پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک

ڕوونماکەی پارێزراوە لە لایەن شووشەیەکی بەهێزەوە، هەروەها لاشەکەی لە پۆڵایەکی جۆرایەتی بەرز درووست کراوە و خاوەن بڕوانامەی 5AMT ـیە بۆ دژە ئاو، بە بێ پشتێنەکەی کێشی 54 گرامە

 

هەستەوەری پێوانی ڕێژەی ئۆکسجینی نێو خوێن و ڕێژەی لێدانی دڵ و پێوانی گەرمی پێست لە خۆ دەگرێت و چاودێری قەلەقی و خەوتن دەکات

 

پشتگیری لە جۆری سیم کاردی eSim دەکات و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەم دەکات، هەروەها هواوەی شانازی دەکات بەوەی کۆگای AppGallery هێناوەتە نێو کاتژمێرە زیرەکەکان، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەپەکانی سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS زەخیرە بکەیت، هەروەها 16 گێگابایت بیرگە و 2 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت

 

لەگەڵ کار کردنی تۆڕی نەوەی چوارەم کاتژمێرە زیرەکەکە بەرگەی 3 ڕۆژ کار کردن دەگرێت، هەروەها دەتوانیت مۆدی Ultra-Long Lasting بەکار بهێنیت بۆ ئەوەی 14 ڕۆژ کار بکات لەگەڵ کار پێ کردنی هەستەوەری SpO2 و 14 مۆدی وەرزش کردن

کاتژمێرە زیرەکەکە پشتگیری زیاتر لە 100 مۆد دەکات، کە لە نێویاندا 17 دانەی پێشکەوتووە لە outdoor و indoor ـیش

 

نرخی کاتژمێرە زیرەکەکە بریتی دەبێت لە 410 دۆلار و لە ڕۆژی 11 ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

 

Huawei Watch 3 Pro

 

جۆری پرۆ زیاتر بە جۆرێکی کلاسیکی و کۆن دەردەکەوێت لە دیزایندا، جیاوازی گەورەی ئەوەیە لاشەکەی لە مادەی Titanium بەرهەم هاتووە، کە مادەیەکی زۆر بەهێزە بۆ شکان و تێک چوون، هەروەها پاترییەکەی بەرگەی 5 ڕۆژ کار کردن بە کار پێ کردنی تۆڕی نەوەی چوارەمەوە دەگرێت، لەگەڵ 21 ڕۆژ بەرگە گرتن لە مۆدی Ultra-Long Lasting

هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکە لە خۆ دەگرێت کە یەکێکە لە کاتژمێرە یەکەمینەکان کە ئەم تایبەتمەندییەی تێدا بێت، ئەویش بریتییە لە دووانە باندی GPS کە بە شێوەی چڕ تر و باشتر کار دەکات تەنانەت لە ژینگەی چڕی شاریشدا

 

لە ڕۆژی 11 ئەم مانگەدا بە نرخی 515 دۆلار لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ccBMhS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە