بە فەرمی سێ نەوەی نوێ لە زنجیرە تابلێتی Huawei MatePad بە کار پێ کردنی سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS نمایش کران

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورە بوو، بەوەی دواجار هواوەی سیستەمە وەگەرخەڕە نوێیەکەی خۆی بە ناوی Harmony OS ڕاگەیاند، هەروەها هواوەی تابلێتی Huawei MatePad Pro 12.6 فلاگشیپی بۆ ڕکابەری کردنی تابلێتەکانی زنجیرەی ‘S’ ـی کۆمپانیای سامسۆنگ و زنجیرەی ‘Apple iPad Pro’ ـی کۆمپانیای ئەپڵ ڕاگەیاند

 

هەروەها وەشانێکی قەبارە بچووکتری بە ناوی Huawei MatePad Pro 10.8 بە کار پێ کردنی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 و تابلێتی Huawei MatePad 11 ئینجی بە نرخێکی گونجاو بۆ قوتابیان و بە کار پێ کردنی چیپسێتی سناپدراگۆن 865 ڕاگەیاند

 

Huawei MatePad Pro 12.6, 10.8

 

تابلێتە نوێیەکان یەکەمین بەرهەمەکانی هواوەی دەبن کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS بکەن، هواوەی دڵنیایی دەدات سیستەمەکە بە تەواوەتی بۆ تابلێتەکان گونجاوە و ڕێگە دەدات فرە کرداری(multi task) تێدا ئەنجام بدرێت، هواوەی پشتگیری ماوسی بۆ سیستەمە وەگەرخەڕە نوێیەکەی زیاد کردووە بۆ زیاتر ئەزموون کردنی تابلێتەکە وەک دێسکتۆپ

مۆدی Mirror(ئاوێنە) باشتر کراوە بۆ ئەمساڵ بە پشتگیری کردن لە لاپتۆپەکانی هواوەی کە کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Windows دەکات، بۆ بەکار هێنانی تابلێتەکە بۆ Photoshop یاخوود مۆنیتەرێکی لاوەکی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان

تابلێتی Huawei MatePad Pro 12.5 ڕوونمایەکی قەبارە 12.6 ئینجی لە جۆری OLED و بە ڕوونی 2560×1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت و تابلێتی Huawei MatePad Pro 10.8 ڕوونمایەکی قەبارە 10.8 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و هەمان ڕوونی

هواوەی کامێرای سێڵفی لە ناوەڕاستدا لە خۆ دەگرێت کە ئەزموونێکی وەکو لاپتۆپ دەبەخشێت لە کاتی پەیوەندییە ڤیدییۆیەکاندا

 

پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR10 دەکات و بڵندگۆکانی لە لایەن کۆمپانیای harman/kardon ـەوە بەرهەم هاتوون، چیپسێتی Kirin 9000E لەسەر مۆدێلی Huawei MatePad Pro 12.6 جێگیر کراوە و چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر مۆدێلی Huawei MatePad Pro 10.8 جێگیر کراوە

 

هەردووکیان بە ڕامی قەبارە 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هەستەوەری سێ دووری ToF

هواوەی بەڵێنی بەرگە گرتنی 14 کاتژمێر کار کردنی تابلێتی Huawei MatePad Pro 12.6 دەدات لە ڕێگەی پاترییەکی قەبارە 10,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 40 وات و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 27 وات، هەروەها پشتگیری کردن لە بارگاوی پێچەوانە بە هێزی 10 وات، هەرچی مۆدێلی Huawei MatePad Pro 10.8 هەیە پاترییەکی قەبارە 7,250 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت

هەردووکیان پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی M-Pencil و تەختەکلیلی زیرەکی موگناتیسی دەکەن، بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و سەوز و سپی بەردەست دەبێت

 

مۆدێلی Huawei MatePad Pro 12.6 بە نرخی دەست پێکی 799 یۆرۆ بۆ ئەوروپا بەردەست دەبێت، هەروەها مۆدێلی Huawei MatePad Pro 10.8 بە نرخی دەست پێکی 595 دۆلار لە چین بەردەست دەخرێت

 

Huawei MatePad 11

 

مۆدێلی بێ پرۆ، ڕوونمایەکی قەبارە 10.95 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2560*1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها چوار بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای Harmon/Kardonـەوە بەرهەم هاتووە

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 865 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 7,250 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 22.5 وات دەکات

پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی M-Pencil دەکات و تەختەکلیلێکی بچووکتر لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە نرخی 399 یۆرۆ بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3yZ6WTS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە