بە فەرمی لاپتۆپی Gigabyte Aero 15,17 بۆ بەرهەم هێنەرە پێشکەوتووەکان ڕاگەیاندرا

بە فەرمی کۆمپانیای Gigabyte هەردوو لاپتۆپی نوێی بە ناوەکانی Gigabyte Aero 15 و Gigabyte Aero 17 ڕاگەیاند، جۆری Aero 15 ڕوونماکەی لە جۆری OLED ـە و جۆری Aero 17 پشتگیری ڕوونمای HDR دەکات، هەردوو لاپتۆپەکە نەوەی یازدەهەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵیان لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها گرافیک کاردی زنجیرەی 30 ـی RTX کۆمپانیای Nvidia لەسەر جێگیر کراوە

درووست کراوە بۆ بەرهەم هێنەرەکان، هەردوو لاپتۆپەکە ڕوونماکانیان پشتگیری لە Pantone Color dual-certified دەکەن، هەروەها لاپتۆپی Aero 17 بڕوانامەی VESA DisplayHDR 400 لە خۆ دەگرێت، بۆ باشتر کردنی بەرگە گرتنی پاتری، کۆمپانیاکە پاترییەکی 99 Whr لەسەر هەردوو لاپتۆپەکە جێگیر کردووە، کە بەرگەی 8 کاتژمێر کار کردن دەگرێت

 

هەروەها کۆمپانیاکە نرخ و کاتی بەردەست خستنی هیچ کام لەم لاپتۆپانەی ئاشکرا نەکردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3gcglyG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە