ڕێندەری نوێی هەردوو مۆبایلی Galaxy Z Fold 3 و Z Flip 3 بڵاو کرایەوە

مۆبایلە چەماوەکانی سامسۆنگ بۆ ئەمساڵ لە ڕێندەرێکی نوێدا دەرکەوتن کە هەردوو مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold 3 و Galaxy Z Flip 3 ـن و دەنگۆی ئەوە هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بڵاو بکرێنەوە، لە لایەن دزەپێکەر Evan Blass دزەیان پێ کراوە و دەڵێت بە دڵنیاییەوە مۆدێلی Z Fold 3 پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات

 

یەکەمین وێنەی دزەپێکەرەکە زانیاری زۆر لەسەر دیزاینی مۆدێلە چەماوە گەورەکە ئاشکرا ناکات، بەڵام وێنەی دووەم پێمان پێشان دەدات مۆدێلی نوێی Fold ـی ئەمساڵ پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات

هەروەها مۆدێلی Galaxy Z Flip 3 دیزاینێکی بەرچاوتری هەیە بە بوونی ڕوونمایەکی زیادکراوی گەورەتر و لە خۆ گرتنی دوو ڕەنگ و بە ستوونی بوونی کامێرای دواوەی مۆبایلەکە

 

دیار نییە کە سامسۆنگ کەی ئەم دوو بەرهەمە نمایش دەکات، هەرچەندە سبەینێ کۆنگرەی MWC 2021 هەیە بەڵام بەڵێن دراوە بەرهەمی “Galaxy ecosystem” نمایش بکات کە ئەم دوو مۆبایلە ناگرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3h1tht4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە