بە فەرمی سامسۆنگ لاپتۆپەکانی Galaxy Book Go بە چیپسێتی سناپدراگۆنەوە ڕاگەیاند

بە فەرمی سامسۆنگ دوو لاپتۆپی نوێی کار پێکەری سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆزی ڕاگەیاند، بە جێگیر کردنی پرۆسێسەری ARM لەسەر بنەچەکراو، Galaxy Book Go, Galaxy Book Go 5G و هەردووکیان چیپسێتی سناپدراگۆنیان لەسەر جێگیر کراوە

 

لاپتۆپی Galaxy Book Go ئاست نزمترینە و نرخی لە 349 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، چیپسێتی سناپدراگۆن 7c نەوەی دووەمی لەسەر جێگیر کراوە، بە ڕامی 4 گێگابایت و 8 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری eUFS بەردەست دەبێت، ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینج لە جۆری IPS بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و کێشی 1.38 کیلۆگرامە

هەروەها لاپتۆپی Galaxy Book Go 5G چیپسێتی سناپدراگۆن 8c نەوەی دووەمی باشتر و بەهێزتر لە خۆ دەگرێت، وە بێگومان وەک لە ناوەکەی دیارە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات، لە کاتێکدا جۆری Galaxy Book Go تەنها Wi-Fi هەیە

 

تایبەتمەندی هاوبەش هەیە لە نێوان هەردوو لاپتۆپەکە، دوو دەرچەی USB-C و دەرچەیەکی USB-A و هێدفۆن جاک و وێبکامێکی 720 پێکسڵی و دەرچەی microSD لە خۆ دەگرێت، سامسۆنگ کاتی بەردەست خستن و نرخی لاپتۆپی Galaxy Book Go 5G ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە جۆری Galaxy Book Go بە نرخی دەست پێکی 349 دۆلار بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uR6X8R
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە