بە فەرمی مۆبایلی Galaxy A22 بە دوو جۆری پشتگیری کردن لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەم و پێنجەم نمایش کرا

لەگەڵ مۆبایلی Galaxy A32 5G، سامسۆنگ مۆبایلێکی دیکەی هەرزانی بە پشتگیری کردنی تۆڕی نەوەی پێنجەم نمایش کرد، بە ناوی Galaxy A22 5G، لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بە نرخی 230 یۆرۆ، بەراورد بە Galaxy A32 5G کە نرخی لە 280 یۆرۆوە دەست پێ دەکات، هەروەها مۆبایلەکە وەشانی تۆڕی نەوەی چوارەمیشی هەیە کە جگە لە جیاوازی تۆڕەکە، هەندێک جیاوازی دیکە لە خۆ دەگرێت

 

 

Galaxy A22 5G

 

سامسۆنگ کەم جار باسی چیپسێتی مۆبایلە ئاست ناوەندەکان دەکات، بەڵام بە ڕوونی دیارە ئەم مۆبایلە چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 لەسەر جێگیر کراوە، بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی دەست پێکی 230 یۆرۆ بەردەست دەبێت، هەروەها بە ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و نرخی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتی دەبێت لە 250 یۆرۆ

 

جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم دەرچەی microSD لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم لە خۆی ناگرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری قووڵی لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ

 

هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 15 وات دەکەن، هەروەها هەستەوەر لە لاتەنیشیتی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرن

 

Galaxy A22 LTE

 

جیاوازی سەرەکی بریتییە لە چیپسێت بێگومان، جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم چیپسێتی Mediatek Helio G80 لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت، بیرگەی 128 گێگابایتیشی لێ بەردەست دەخرێت، هەروەها دەرچەی microSD لە خۆ ناگرێت

 

هەروەها لە ڕوونما زۆر جیاوازییان هەیە، جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی 720 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و لە نۆچەکەیدا جێگیر کراوە

 

کامێرای دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

کاتی بەردەست خستن و نرخی جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم بۆ هیچ وڵاتێک لە لایەن سامسۆنگەوە ئاشکرا نەکراوە تاوەکو ئێستا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2SYcT2A
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە