ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا بە دیاری وەربگرە! وریابە هاکە! زانیاری ورد بخوێنەوە

لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا زیاتر و زیاتر دەبیستین لەبارەی بەستەر(لینک) کە ڕەوانە دەکرێت لە نێوان کەسەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بێ ئەوەی بزانرێت ڕاستی و درووستی ئەم بەستەرە و زیان و لێکەوتەکانی چین!

 

یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیای تۆیۆتا!، یاخوود “Toyota 80th Anniversary Celebration! لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە ئۆتۆمبێلێکی Toyota Corolla ببەرەوە!، لەگەڵ ئەم قسانەدا هەر وەک ئاماژەمان پێ کرد بەستەرێک بوونی دەبێت کە لە نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت، کە بەستەرەکە دەکەیتەوە پرسیار لە بارەی زانیارییە کەسییە وردەکان دەکات

پاشان بۆ ڕاکێشانی خەڵک چەند لێدوانێک دادەنرێت کە گوایە هی کەسێکە کە خەڵاتەکەی بردۆتەوە، بۆ نموونە ”دەڵێت وامزانی ئەمە گاڵتەیە، بەڵام ئەم بەیانییە گەشت!”، یاخوود هەر شتێکی لەو بابەتە

 

لە کاتێکدا لە ساڵی 2017 کۆمپانیای تۆیۆتا یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی خۆی گێڕا، هەروەها ئەگەر تەماشای بەستەرەکە بکەین هیچ دۆمەین و ناوێکی کۆمپانیاکەی تێدا نییە کە ئاماژە بە بەستەری فەرمی کۆمپانیاکە بکات، هەروەها لە دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە دۆمەینەکە لە وڵاتی چینەوەیە

 

کاتێک خوێنەران لەسەر بەستەرەکە کرتە دەکەن ، دەیانباتە لاپەڕەیەکی تر کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئەگەر ڕاپرسیەکە ئەنجام بدات ئۆتۆمبێلێکی جۆری Toyota Corolla پێ دەبەخشرێت، ئەگەر بە وردی تەماشای لاپەڕەکە بکەین دەتوانین چەندین هەڵەی ڕێزمانی لێ دیار بکەین ، کە ئەمە شتێکە کۆمپانیایەکی گەورەی وەک تۆیۆتا ئەنجامی نادات

هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە لەمێژووی تۆیۆتادا هەرگیز ئۆتۆمبێلی بەخۆڕایی نەبەخشیوە بۆیە ئەگەر تۆ نامە یان لینکێکی لەم جۆرەت بۆ هات، خۆت دوور بگرە لە کلیک کردن لەسەری و خۆت ڕزگار بکە لە بوون بە نێچیری سەرهێڵ!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2TAJWKv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە