تایبەتمەندی Apple Live Text ڕێگەت پێ دەدات نووسراوەکان بکەیت بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە

ئەپڵ بە فەرمی تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Apple Live Text ڕاگەیاند، کە ڕێگەت پێ دەدات نووسراوەکانی نێو وێنەکەت بکەیت بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە، ئەمەش ڕێگەت پێ دەدات دەستنووسەکانت بەکار بهێنیت بۆ ئیمەیڵ و نامەکان و زیاتریش

 

بەدڵنیاییەوە ئەمە تایبەتمەندییەکی نوێ نییە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمپانیای سامسۆنگ و گووگڵیش بە نموونە لە شێوەی ئەم تایبەتمەندییەیان بەردەست خستووە، بەڵام ئەم هەندێک جیاوازە، بۆ نموونە دەتوانیت کرتە بکەیت لە هەر نووسراوێک لە وێنەیەکدا لە camera roll ـدا و ڕاستەوخۆ دیاری دەکات، دەتوانیت ڕاستەوخۆ کۆپی پەیستی بکەیت یاخوود ئەگەر زانیارییەک بێت گەڕانی بۆ بکەیت لە وێب یاخوود ئەگەر ژمارە بێت پەیوەندی پێوە بکە

تایبەتمەندییەکە لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ماکەکانیش کار دەکات و پشتگیری 7 زمانی جیاواز دەکات، هەروەها جگە لە دەرهێنانی دەق، iOS 15 ڕێگەت پێ دەدات بە شێوەی visually بگەڕێن، ئەمەش هاوشێوەی خزمەتگوزاری Google Lensـە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3w0TVHt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە