لاپتۆپە نوێیەکانی Alienware x15, x17 پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی H کۆمپانیای ئێنتێڵ و گرافیک کاردەکانی زنجیرەی RTX 30 لە خۆ دەگرن

لاپتۆپە گەیمینگەکان زیاتر و زیاتر و بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر پێش دەکەون، ئێستاش براندی Alienware سەر بە کۆمپانیای Dell نوێترین لاپتۆپە گەیمینگەکانی بە ناوی Alienware x15, x17 ڕاگەیاند و بە تەنکترین Alienware ـەکان دادەنرێت تاوەکو ئێستا، تەنکی مۆدێلی Alienware x15 تەنها بریتییە لە 0.64 ئینج

 

مۆدێلی Alienware x15 یەک دەرچەی USB-A و دوو دەرچەی USB-C و دەرچەیەکی microSD و دەرچەیەکی HDMI 2.1 لە خۆ دەگرێت، هەرچی مۆدێلی Alienware x17 یەک دەرچەی Ethernet jack و دوو دەرچەی USB-C,USB-A لە خۆ دەگرێت و دەرچەی microSD و HDMI 2.1 و DisplayPort 1.4 هەیە

هەردوو مۆدێلەکە نوێترین پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی H ـی کۆمپانیای ئێنتێڵ لە نەوەی یازدەهەم خۆ دەگرن، هەردووکیان بە شێوەی ئاسایی پرۆسێسەری i7 11800H 8 ناووکی و 16threads لە خۆ دەگرن و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ i9 11900H، هەروەها بە شێوەیەکی ئاسایی 16 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرن و دەتوانیت لە مۆدێلی Alienware x15 ڕام بەرز بکەیتەوە بۆ 32 گێگابایت و لە مۆدێلی Alienware x17 تاوەکو بژاردەی 64 گێگابایت ڕام بەردەست دەبێت، هەروەها بە بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری SSD وەک شێوەیەکی بنچینەیی بەردەست دەبێت، لەگەڵ یەک SSD، بەڵام تاوەکو قەبارەی 2 تێرابایت بەرز دەکرێتەوە و بە جێگیر کردنی دووانە SSD تاوەکو قەبارەی 4 تێرابایت دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە

هەردوو مۆدێلەکە بە شێوەیەکی بنچینەیی گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3060 لە خۆ دەگرن و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ گرافیک کاردەکانی Nvidia GeForce RTX 3070 و RTX 3080، هەروەها touchpad ـێک بە ڕووناککەرەوەی RGB لە خۆ دەگرن

ڕوونماکانیان جیاوازی هەیە، لەگەڵ مۆدێلی Alienware x15 دەتوانیت ڕوونمای Full HD و QHD بەدەست بهێنیت، ڕوونمای ڕوونی 1080 پێکسڵ تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز دەبێت، لەگەڵ وەڵامدانەوەی 3ms، هەروەها بە بژاردەی تێکڕای نوێ بوونەوەی 360 هێرتز و وەڵامدانەوەی 1ms بەردەست دەبێت، هەردووکیان ڕووناکیان دەگاتە 300 نێت، هەروەها بە بژاردەی ڕوونی QHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز و وەڵامدانەوەی 2ms بەردەست دەبێت، هەروەها ڕووناکی 400 نێتە

مۆدێلی Alienware x17 بژاردەی ڕوونی QHD بەردەست نابێت، دەتوانیت بژاردەی UHD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و وەڵامدانەوەی 4ms و ڕووناکی 500 نێت بەردەست دەبێت، هەروەها هەردوو کۆمپیوتەرەکە پشتگیری لە Bluetooth 5.2 و Wi-Fi 6E دەکات

هەردوو مۆدێلەکە لە ڕۆژی 15 ئەم مانگەدا بەردەست دەخرێن، نرخی دەست پێکی مۆدێلی Alienware x15 بریتی دەبێت لە 2,000 دۆلار و نرخی دەست پێکی مۆدێلی Alienware x17 بریتی دەبێت لە 2,100 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fIyQfi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە