بە فەرمی چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس بە باشتر کردنی ناووکەکان و توانای بۆ ژیری دەستکرد نمایش کرا

لە ئێستادا چیپسێتی سناپدراگۆن بە باشترین چیپسێتی مۆبایلە زیرەکەکان دادەنرێت، ئەمڕۆش چیپسێتی سناپدراگۆن 888 جۆرێکی نوێی لە کۆنگرەی MWC 2021 بە ناوی سناپدراگۆن 888 پڵەس لێ نمایش کرا، کە خێرایی ناووکی Kyro 680 لە 2.84 بەرز کراوەتەوە بۆ نزیکەی 3 گێگاهێرتز

 

هەروەها چیپسێتەکە نەوەی شەشەمی ژیری دەستکرد لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە 32 ترلیۆن کردار لە چرکەیەکدا ئەنجام بدات، وە بێگومان بناغەی 5 نانۆمەترییە و پشتگیری لە Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2 دەکات

لەوانەیە زۆر دوور نەبین لە یەکەمین بەرهەم بەم چیپسێتەوە، کواڵکۆم دەڵێت لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ یەکەمین مۆبایلەکان بەم چیپسێتەوە نمایش دەکرێن، هەروەها ئۆنەر پێشووتر پشت راستی کردۆتەوە زنجیرە مۆبایلی Honor Magic 3 ئەم چیپسێتە لە خۆ دەگرێت و کۆمپانیاکانی Motorola, Vivo, Xiaomi, Asus پلان دادەنێن بۆ نمایش کردنی مۆبایل بەم چیپسێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jinil2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە