ڕیەلمی یەکەمین تابلێت و لاپتۆپی لە ڕۆژی 15 ئەم مانگەدا نمایش دەکات

ڕیەلمی لە ڕۆژی 15 ئەم مانگەدا بۆنەیەک ڕێک دەخات، کە وەک پێشووتر ئاشکرا کرابوو لە بۆنەکەدا جۆری جیهانی مۆبایلی Realme GT 5G نمایش دەکرێت، هەروەها ئێستا بە پێی چەند وێنەیەکی دزەپێکراو بێت لە بۆنەکە لە لایەن ماڵپەڕی Android Authority ـەوە، ڕیەلمی لە بۆنەکەدا یەکەمین لاپتۆپ و تابلێتی خۆی نمایش دەکات

 

هەروەها هەندێک وێنەی لاپتۆپەکە دزەی پێ کراوە و دیزاینی لاپتۆپەکە زۆر نزیکە لە لاپتۆپەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، ڕەهەندی 3:2 لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆی جۆری Stereo لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها لێواری زۆر تەنک لە خۆ دەگرێت و تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر تابلێتەکە دزەی پێ نەکراوە، تەنها هێندە نەبێت وێنەی بۆنەکە دزەی پێ کراوە و ئاماژە بە ناوی ‘Realme Pad’ دەکات کە پێدەچێت ناوی تابلێتەکە بێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/359R2bv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە