ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند، وە ئەگەر تۆ بەپەرۆش بیت بۆ وەشانە نوێیەکە، بێگومان دەتەوێت وەشانێکی ڕەسەنی سیستەمەکە دابگریت، هەرچەندە لە ڕۆژی 15 ئەم مانگەدا وەشانی دزەپێکراوی سیستەمەکە بڵاو کرایەوە، بەڵام مایکرۆسۆفت دەڵێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکات بە بەردەست خستنی وەشانێکی پێشبینین(preview) ـێک بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 لە ڕێگەی Windows Insider ـەوە
ئەگەر دەتەوێت کار بە وەشانی پێشبینی سیستەمەکە بکەیت کرتە لێرە بکە و بچیتە Windows Insider و کرتە بکە لەسەر دوگمەی تۆمار کردن و بە هەژماری مایکرۆسۆفتی تایبەتی خۆت بچۆرە ژوورەوە، هەروەها دەتوانیت کۆمپیوتەرەکەت بپشکنیت بۆ ئەوەی بزانی گونجاوە بۆ سیستەمەکە یاخوود نا، بە کرتە کردن لەسەر ماڵپەڕی Windows.com و داونڵۆد کردنی ئەپی PC Health Check
هەروەها مایکرۆسۆفت کاتی بەردەست خستنی وەشانەکەی بە شێوەیەکی جێگیر دیاری نەکردووە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3xNMhRc
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..