مایکرۆسۆفت ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ویندۆز 11 دەدات کار بە ئەپەکانی ئەندرۆید بکەن

مایکرۆسۆفت ڕێگە بە بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 دەدات کار بە ئەپەکانی سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید بکەن، کۆمپانیاکە گەورەکە ئەمڕۆ سوپرایزێکی نوێی بۆ هەوادارانی ویندۆز کرد بە کار کردنی ئەپەکانی سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید لەسەر سیستەمە وەگەرخەڕەکە لە کۆگای Amazon Appstore لە ڕێگەی کۆگای ویندۆزەوە

 

مایکرۆسۆفت دەڵێت کۆگای Amazon Appstore بە کار دەهێنرێت بۆ هێنانی ئەپەکان بۆ سیستەمە وەگەرخەڕەکە، کە دەخرێتە لیستەوە لە کۆگای ویندۆز، هەروەها لەگەڵ ئێنتێڵ ڕێک کەوتووە بۆ تەکنەلۆژیای Intel Bridge، هەروەها دەتوانرێت pin بکرێت لە taskbar لە پاڵ ئەپە ڕەسەنەکانی ویندۆز

کار پێ کردنی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 وەڵامێکی ئاشکرایە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ و پێشکەوتنەکانی سیستەمی وەگەرخەڕی ماک و ڕێگەدان بە کار پێ کردنی ئەپەکانی iOS لەسەر سیستەمەکە

تاوەکو ئێستا دیار نییە کە چ ڕەقەکاڵا(هاردوێر) ـێک کار بە ئەپەکانی ئەندرۆید دەکات چوونکە بێگومان پێویستی بە تەکنەلۆژیای Intel Bridge دەبێت، وە بێگومان لە زووەوە هەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە کار لەسەر کار پێ کردنی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر سیستەمە وەگەرخەڕەکە لە ئارادایە و پلان وەها بووە لە ویندۆز 10 بڵاو بکرێتەوە، بەڵام کارەکانی تەواو نەبوون بۆ ئەو کاتە و لەم سیستەمە وەگەرخەڕە نوێیە بەردەست خرا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3h2VbDF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە