کۆمپانیای شاومی ئاهەنگ دەگێڕێت بەهۆی کردنەوەی زیاتر لە 1000 پێشانگای Mi Store لە سەرتاسەری جیهان

بە فەرمی کۆمپانیای شاومی ئاهەنگ دەگێڕێت بەهۆی کردنەوەی زیاتر لە 1000 دانە پێشانگای Mi Store لە سەرتاسەری جیهان، وە بێگومان ئەم ژمارەیە پێشانگاکانی وڵاتی هیندستان و چین ناگرێتەوە، چوونکە مانگی 9 ساڵی پار شاومی ئاهەنگی کرانەوەی 3,000 پێشانگای Mi Store لە وڵاتی هیندستان و لە مانگی 4 ئەمساڵ لە چین ئاهەنگی کرانەوەی 5000 پێشانگای Mi Store گێڕا

کرانەوەی 1000 ـمین کۆگا و پێشانگای کۆمپانیاکە سەرکەوتنی کۆمپانیاکە دەردەخات لە جیهاندا، چوونکە ساڵی 2016 کۆمپانیاکە یەکەمین کۆگای لە وڵاتی سەنگاپورە کردەوە و 5 ساڵی ویست تاوەکو بگات بەم ڕێژەیە، زۆرینەی ئەم پێشانگانە دەکەونە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەوروپا بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەرانی کۆمپانیای هواوەی لە دوای سزاکانی حکومەتی ئەمریکا

 

شاومی بۆنەیەک بە شێوازی ئۆفڵاین و ئۆنڵاین ساز دەکات و خەڵاتی تایبەت ئامادە کراوە بۆ هەوادارانی کۆمپانیاکە و داشکاندن لە هەندێک بەرهەمدا و بە پێی وڵاتان و ڕێژەی پێشانگاکان خەڵاتەکان گۆڕانکارییان تێدا دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/34XL659
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە